English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەرێمی كوردستان نموونەی دیموكراسی و ئاشیتخوازی و سەقامگیری لە ناوچەكە ..
2020-12-03 [07:42 AM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى


هەرێمی كوردستان بەردەوام هەوێنی ئاشتی و سەقامگیری و پێكەوە ژیان و پێشكەوتن بووە لە سەر ئاستی ناوچەكەو عێراق و بە سەرچاوەی دیموكراسی و ئازادی و پێكەوە ژیان هەژمار دەكرێت ، ئەوەش تەنها لە چوار چێوەی دروشمی بریقەدار و گەورە نین ،بەڵكو بەكردەوە و لەماوەی سێ‌ دەیەی رابردوو دا ، سەرٍەرایی گۆرانكاری و پێشهاتەكانی دەوروبەری و بەتایبەت عێراق بەردەوام بوو لە سەر ئەو كاروانە ئازادیخوازیی و دیموكراسییە لە پێناو چەسپاندنی بیری قبوڵكردنی یەكتر و چەسپاندنی دیموكراتی و لێبوردەیی و دواتر بەدەسهێنانەوەی ئەو مافانەی كە دەیان ساڵە رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی فەرمانرٍەوا نكۆڵی لێدەكەن .

ئەگەر چی گەلی كورد و سەركردایەتیی سیاسی كوردستان ، بونتایتنەری عێراقی نوێی دیموكراس و فیدراڵ بوون بەڵام لە ماوەی 17 ساڵی رابردوو، پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا بە هۆی گرتنەبەری سیاسەتی هەڵە و نابەرپرسیارانە و جێبەجێ نەكردنی مافەدەستوورییەكان هەر لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێم تا پرسی بودجە و مووچە ، عەقڵییەتی داگیركاری ، سەرچاوەی درووستبوونی قەیرانەكان بوون. 

سەرٍەرایی هەموو ئەو عەقڵییەت و بیركردنەوەی رابردوو، حكومەتەكانی رابردوو، بەڵام جارێكی تر و دواتی هەڵبژاردنەكانی 12/5/2018 جارێكی تر سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان ، هەنگاوە سیاسی و دیپلۆماسییەكانیان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكان لەگەڵ بەغدا و گفتگۆكردن بۆ چارەسەری و رێكەوتنێكی مێژوو خستە گەر و هەموو جۆرە دەستپێشخەری و ئاسانكارییەك لە پێناو چارەسەری پرسە و مافەدەستوورییەكان خستۆتەگەر.

لەهەمانكاتیشدا، ئەمەریكا و هاوپەیمانی و بەتایبەت وڵاتی فەرەنسا ، رۆڵی گرنگ و سەرٍەكیی یان بینیووە لە نزیككردنەوەی هەولێر و بەغدا و پشتیوانی هەنگاوەكانی كوردستانێكی بەهێزترن و بەتایبەت هەموو ئەو هەنگاوانەی حكومەتی كوردستان لە بواری چاكسازی و زیاتر پێشكەوتنی كوردستان لە گشت بوارەكاندا .
هەرێمی كوردستان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بەردەوام ئامادەیی خۆی دەربڕیوە لە كاركردن و هەماهەنگی كردن لەگەڵ حكومەتی بەغدا و مستەفا كازمی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕێگریكردن لە هەڕەشەی وەرچەرخانی نەرێنی دژ بە دیموكراسیەت لە عیراق و ناوچەكە.

بە پەیڕەوكردنی سیاسەتی حەكیمانە لە لایەن سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیەكان لەگەڵ حكومەتی مستەفا كازمی و جیهانی دەرەوە و خۆ دوورگرتن لە سیاسەتی جەمسەرەكان و پشتبەستن بە هاوسەنگی ومیانڕەوی وبەهێزكردنی هاوكاری لە بواری پەیوەندیە ئابوریەكان هەرێم دەتوانێت سەركەوتوو بێت بە سەر كێشە وئاستەنگەكاندا . 

ئەمەش هەردەم بۆ هونەر و سیاسەتی ژیرانە و حەكیمانەی سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان و پەرۆشی بۆ بەدەسهێنانی مافەرەواكانی لە چوار چێوەی دەستووری هەمیشەیی كوردستان دەگەرێتەوە و هەروەها باوەر هەبوونییەتی بە بنەماكانی دیموكراسی و ئازادی وچەسپاندنی .





ئەم هەواڵە 1570جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad