English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خشتەی مووچە گۆڕانگاری بەسەر داھات، سبەی مووچەی چەند دامەزراوەیەکی دیکەش دابەش دەکرێت 
2020-12-08 [01:08 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناوی چەند دامەزراوەیەکی بۆ پێدانی مووچەی مانگی ١٠ی ٢٠٢٠ زیاد کرد.

بە گوێرەی فەرمانێک کە لە دیوانی وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی گەنجینەکان کراوە و وێنەیەکی بۆ (ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس ) نێردراوە، سبەی چوارشەممە ٩ی ١٢ی ٢٠٢٠، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و مووچەی کەسوکاری شەھیدان و زیندانییانی سیاسی، ھەمان ڕۆژ مووچەی ‌ ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و دەزگای ئاسایش بۆ مانگی ١٠ی ٢٠٢٠ دابەش دەکرێت کە ھاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکەی ھەرێمی کوردستان، دابەشکردنەکە بە ڕێژەی بڕینی ٢١٪ دەبێت و پلە تایبەتەکانیش بە ھەمان ڕێژە و میکانیزمی پێشوو مووچەکانیان پێ دەدرێت.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ١٢ی ٢٠٢٠، مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.





ئەم هەواڵە 8809جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad