English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆڕبەندی ئابووریی داهاتووی داڤۆس لە سینگاپوورە بەڕێوە دەچێت
2020-12-08 [07:26 AM]

​ZNA- هەولێر


كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس رایگەیاند، بەهۆی به‌ربڵاوی پەتای کۆرۆناوە ناچارن کۆڕبەندی ساڵی داهاتوویان لە سوویسراوە  بۆ سینگاپوورە بگوازنەوە .

ئەم کوربەندە بە ئامادەبوونی کەسانی سیاسیی دیاری جیهان لە ١٣ هەتا ١٦ی مانگی ئایاری ٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت.

ساڵانە لەم کۆڕبەندە کەسانی بەناوبانگ و کاریگەری سیاسی و ئابووری و بازرگانی لە جیهان بەشدار دەبن  کە بەشێوەیەکی هەمیشەیی لە مانگی کانوونی دووەم لە شاری داڤۆس لە چیای ئەلپ بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەهۆی دەرهاویشتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ مانگی ئایار دواخراوە.

رێکخەرانی ئەم کۆڕبەندە دەڵێن، لە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی ئەمجارە، رێکخستنەوەی ئابووری جیهان دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتە مژاری سەرەکی.

ئەمە لە کاتێکدایە مانگی تشرینی یەکەم، رێکخەرانی کۆڕبەندەکە پێشنیاریان کردبوو کۆبوونەوەی داهاتوو لە شاری لوکرنی سویسرا ئەنجامبدرێت.





ئەم هەواڵە 511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad