English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ جارێكی تر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە كۆدەبێتەوە
2020-12-20 [07:35 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کۆدەبێتەوە، ئەمە هاوكاتە لەگەڵ هۆشداریەكەی سەرۆك وەزیران ئەگەر بەزووی چارەسەری ئەو كێشەیە نەكرێت ئەوە سیستەمی سیاسی و كۆمەڵایەتی عێراق تووشی داڕمان دەبێت.

بە گوێرەی راگەیاندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران مستەفا کازمی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هۆشداری لە داڕمانی سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە عێراق داوە، ئەگەر بەپەلە چارەسەری کێشەکان نەکرێن.

كازمی، جەختیشی کردووەتەوە، تەنگژەی سیاسی لە عێراق پەیوەستە بە سێ پرس، ئەوانیش: دەسەڵات، پارە و گەندەڵییەوە، بۆیە لە روانگەی ئابوورییەوە کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەکەین.

بە گوێرەی پڕۆژە یاسا بودجە دزەپێکراوەکە، کۆی داهات بە زیاتر لە 91 ترلیۆن و 790 ملیار دینار خەمڵێندراوە، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوت بە 42 دۆلار دیاریکراوە، کە خەرجییەکان بە زیاتر لە 150 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە، کۆی کورتهێنان لە بودجەکە دەگاتە 58 ترلیۆن و 260 ملیار دینار.

لەبارەی پشكی ھەرێمی كوردستان عه‌لی عه‌للاوی، وه‌زیری دارایی عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رۆژی شەممە 19/12/2020، رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌سەر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

عه‌لی عه‌للاوی گوتیشی، ئه‌و شانده‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئێستا له‌ به‌غدایه‌، گفتوگۆ له‌ باره‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی ساڵی 2020 ده‌كه‌ن.

وه‌زیری دارایی عێراق ئاشكراشی كرد، دۆخی دارایی عێراق مه‌حاڵه‌ هاوشێوه‌ی رابروو به‌رده‌وام بێت،  ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه‌ كه‌ دوای شه‌ش یان حه‌وت مانگی دیكه‌ یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی نه‌مێنێت، بۆیه‌ هه‌ر ده‌بێت رێوشوێن بۆ چاكسازی بگیرێته‌به‌ر.

هاوكات ئاماژەی بەوەشكرد كە دوێنێ شەممە بانكی ناوەندی عێراق "نرخی یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر به‌  1450 دینار جێگیر كرد".

 





ئەم هەواڵە 628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad