English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەڕیزبەندی كڕیارانی نەوتی عێراق هیندییەكان لەپلەی یەكەمن
2020-12-21 [08:56 AM]

ZNA- هەولێر


وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو كۆمپانیا هیندییەكان زۆرترین نەوتی عێراقیان كڕیوە و لەپلەی دووەم و سێیەم چینیەكان و ئەمەریكیەكانن.

بەپێی راگەیێندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، لەو 29 كۆمپانیا جیهانیانەی نەوتی عێراق دەكڕن، لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو 7 كۆمپانیاى هیندی زۆرترین نەوتی عێراقیان كڕیوە، هەروەها 5 كۆمپانیا چینی بە پلەی دووەم و 4 كۆمپانیا ئەمریكيش بە پلەی سێیەم دێن كە زۆرترین نەوتی عێراقیان كڕیوە.

بە گوێرەی راگەیێندراوەکە دوو كۆمپانیای كۆریای باشوور و ئیتاڵی نەوتی عێراقیان کڕیوە، هەروەها کۆمپانیایەکی   توركی، رووسی، ئیسپانی، ئوردونی، یۆنانی، فەرەنسی، ژاپۆنی، هۆڵەندی و بەریتانی نەوتی عێراقیان کڕیوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشكردوە "كۆمپانیای هیندستان و همیل پترۆلیۆم دیارترین كۆمپانیای هیندین كە مانگی رابردوو زۆرترین نەوتی عێراقیان كڕیوە، سەرەڕای كۆمپانیای پترۆجینا و cnooc ی چینی، ئیكسۆن مۆبیل و شیفرۆنی ئەمریكی، ئینی ئیتاڵی و BP بەریتانی". 

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد: لە مانگی رابردوو عێراق لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە 81 ملیۆن و 262 هەزار و 376 بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەکردووە، كۆی داهاتەکەشی گەیشتووەتە 3 ملیار و 403 ملیۆن و 722 هەزار دۆلار.

 





ئەم هەواڵە 676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad