English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدر داوای راگەیادنی باری لەناکاو دەکات
موقتەدا سەدر
2020-12-21 [03:51 AM]

ZNA- هەولێر


موقتە سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا داوای لە حكومەتی عێراق كرد، باری لەناكاو لە بەغدا رابگەیەنێت و بۆ پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەكان لە هێرشە مووشەکییەکان سوپا بەكاربهێنێت.

سەدر نوسیوویەتی، ئامادەیە بە هەموو شێوەیەك بۆ كۆتاییهێنان بەم هێرشە مووشەكییانەی دەكرێنە سەر ناوچەی سەوز هاوكاریی حكومەت بکات. بە گوتەی سەدر، ئەو هێرشانەی بە ناوی دژایەتیكردنی داگیركەران دەکرێن، هاووڵاتییان ڕووبەڕووی مەترسی دەكەنەوە و كەس ئەم مافەی نییە چەك لە دەرەوەی یاسا بەكاربێنێت و ئەوەی ئەم کارە دەکات، یان تیرۆریستە یان لە یاسا دەرچووە.

رێبەری رەوتی سەدر، هەروەها داوای ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق کرد لەگەڵ باڵوێزخانەی ئەمریكا دانوستان بکات، بۆ ئەوەی چیتر واشنتن دەست لە كاروباری عێراق وەرنەدات و داواشی لە باڵوێزخانەی ئەمریكا كرد، وەڵامی سەربازی هێرشەكان نەداتەوە و ئەم ئەرکە بۆ حکومەتی عێراق جێ‌بێڵێت.





ئەم هەواڵە 511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad