English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری لەبارەی نەوە نوێیەکەی کۆرۆنا دەدات
2020-12-22 [07:04 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق شەوی رابردوو راگەیەندراوێکی لەبارەی دەرکەوتنی نەوەیەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا و بڵاوبوونەوەی لە چەند وڵاتێکی دیکە بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتەکەدا باس لەوە کراوە "راپۆرتە زانستییەکان ئاماژە بەوە دەدەن، ئەو نەوە نوێیەی کۆرۆنا، بەوە جیادەکرێرێتەوە لە بڵاوبوونەوە زۆر خێرایە و، پەتاکەی بە خێرایی بڵاودەبێتەوە".

لەوەتەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بەریتانیا رایگەیاندووە، نەوەیەکی نوێی کۆرۆنا لەو وڵاتە سەریهەڵداوە، کە بەڕێژەی 70٪ لە نەوەی پێشووی کۆرۆنا خێراتر بڵاودەبێتەوە و"لە کۆنترۆڵ دەرچووە"، زۆر وڵاتی جیهان رێکاریان گرتووەتەبەر و دەرگاکانیان بەڕووی بەریتانیا داخستووە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەکەدا دەڵێ "وەزارەتەکەمان هۆشداری دەدات لە ترسناکیی بڵاوبوونەوەی ئەو نەوەیەی کۆرۆنا لە وڵاتە خۆشەویستەکەمان و، کاردەکات بۆ باشکردنی رەوشی ئێستا لەدژی کۆرۆنا و بەردەوامیدان لە کۆنترۆڵکردنی پەتاکە".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی، وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەردەوام بن لە رێکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی دەزگا فەرمییەکان، هەروەها دەمامک ببەستن، لەیەکدی دووربکەونەوە و دەستەکانیان پاکژبکەنەوە.





ئەم هەواڵە 598جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad