English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدر هەڕەشە لەئێران و ئەمەریكا دەكات
2020-12-26 [08:47 AM]

ZNA – هەولێر


موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در لەتویتێكدا رایگەیاند: عێراق بووه‌ته‌ قوربانی ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، ئه‌و ململانێیه‌ به‌شێوه‌یه‌ك زیانی به‌ عێراق گه‌یاندووه‌، كه‌ ئیتر شایه‌نی بێده‌نگبوون نییه، هه‌روه‌ك بڵێی بووه‌ته‌ گۆڕه‌پانی ململانێی سه‌ربازی، ئه‌منی، سیاسی و ڤایرۆسی، كه‌ ئامانج لێی بۆ لاوازكردنی حكومه‌ت و په‌رته‌وازه‌كردنی گه‌لی عێراقه‌".

سه‌در له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "من رووی بانگه‌وازه‌كه‌م له‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانی دراوسێی "خۆشه‌ویست" ده‌كه‌م، عێراق له‌ ململانێكانی به‌دوور بگرێت و له‌ ته‌نگانه‌شدا پشتی تێ ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر رێز له‌ سه‌روه‌ری عێراق و حكومه‌ت و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی بگرێت".

سه‌در ئه‌مه‌ریكاشی به‌ هێزێكی "داگیركار" ناوبرد و گوتی: "هۆشداری ده‌ده‌مه‌ لایه‌نی "داگیركار" كه‌ عێراق لایه‌نێك نییه‌ له‌و ململانێیه‌ و ئێستا ئێمه‌ خه‌ریكی بونیادنانه‌وه‌ی عێراقه‌كه‌مانین".

هه‌وره‌ها هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، "ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌مان نه‌درایه‌وه‌، ئێمه‌ش هه‌ڵوێستێكی سیاسی توندمان بۆ ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌ ناپه‌سه‌نده‌ ده‌بێت".

له‌كۆتاییشدا سه‌در ده‌ڵێت: "عێراق عێراقی عه‌لی و حوسێنه‌ و پاشكۆیه‌تی هیچ لایه‌نێك ناكات و سه‌رچاوه‌ی شیعه‌گه‌رایه‌تیی راسته‌قینه و به‌رگرییه‌ و ناكه‌وێته‌ ژێر باری هیچ لایه‌نێك و بۆ كه‌سیش ناچه‌مێته‌وه‌ ته‌نیا بۆ خودا نه‌بێت".

 





ئەم هەواڵە 709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad