English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید لە پورتوگال راو دەکات 
2020-12-26 [03:56 AM]

ZNA- ھەولێر


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە نیازە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی پورتوگالی مۆربکات. 

بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی دیفنسا سنترالی ئیسپانی ، یانەی ریال مەدرید لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ بەرگریکاری لای چەپی یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە نونو مێندێز مۆردەکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، پێریزی سەرۆکی یانەی شاھانە و زێدانی راھێنەر ھاوڕان لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی شاھانە بۆ بەھێزکردنی ھێلی بەرگری . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، نرخی یاریزانەکە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ١٢ ملیۆن یۆرۆیە ، بەڵام یانەی سپۆرتینگ داوای ٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەوەی دەست بەرداری ببێت . 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2227جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad