English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کرۆنا کاری نەکردووەتە سەر هەناردەکردن ئێران بۆ عێراق
یەحیا ئال ئێسحاق
2020-12-28 [04:58 AM]

ZNA - هەولیر


ئێران دەڵێت بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کاریگەریی ئەوتۆی لەسەر هەناردەکردن بۆ عێراق نەبووە.

یەحیا ئال ئیسحاق سەرۆکی ژووری بازرگانییی هاوبەشی عێراق- ئێران رایگەیاند، هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ٢٠ـی مانگی ئادار تاوەکو ٢٠ کانوونی یەکەم گەیشتووەتە پێنج ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، بە جۆرێک بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کاریگەرییەكی ئەوتۆی نەبووە.

ئال ئیسحاق گوتی: ئامانجی ئێران ئەوەیە قەبارەی هەناردە بۆ عێراق بۆ ٢٠ ملیار دۆلار بەرزبکاتەوە،  هاوکات هەناردەیان بۆ عێراق لە ساڵی رابردوو ١٢ ملیار دۆلار بووە.

ئال ئیسحاق پێی وایە قەبارەی هەناردە و هاوردەی وڵاتەکەیان بە گوێرەی پلانەکان نییە، بۆ ئەمەش دانوستاندنی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات بەردەوامە  کە بە بۆچوونی ئەو سەرکەوتنی دانوستاندنەکان لە بەرژەوەندی ئێرانە.





ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad