English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوای پارەی هەناردەی گاز لە عێراق دەکات
2020-12-29 [04:34 AM]

​ZNA – هەولیر


دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی گازی ئێران بۆ عێراق به‌ رێژه‌ی نەود لەسەد، به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌ بوونی قه‌رزه له‌سه‌ر به‌غدا، عه‌لا ئه‌حمه‌د جبووری وه‌زیری بازرگانی‌ی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته‌ تاران.

ئاژانسی هه‌واڵی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌،  ره‌زا ئه‌رده‌كانیان وه‌زیری وزه‌ی ئێران، كه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری هاوبه‌شی ئێرانی عێراقی ده‌كات، له‌گه‌ڵ عه‌لا ئه‌حمه‌د جبووری وه‌زیری بازرگانیی عێراق و شانده‌ عێراقیەکە كۆبوونه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنا، پرسی قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر عێراق بەهۆی‌ كڕینی گازی ئێران، كه‌ بڕه‌كه‌ی شه‌ش ملیار دۆلاره‌، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی گفتوگۆی ئه‌رده‌كانیان و جبووری بووه‌.





ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad