English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لایەنگرانی حەشدی شەعبی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و هێزە ئەمنیەكانیش لەحاڵەتی ئامادەباشیدان
2021-01-03 [08:21 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە یەکەمین ساڵیادی کوژرانی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندیس و فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش رایدەگەیەنێت کە پلانێکی باشی بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانی ئەمڕۆ داناوە.

لیوا خالید مەحننا، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: کە پلانێکی باشی ئەمنییان بۆ پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئەمڕۆ یەکشەممە داناوە و گوتی: "پێشبینی دەکەین ژمارەیەک زۆری خۆپیشاندەر بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا بکەن، لەبەر ئەوەش ھێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی باشیان بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران گرتووەتەبەر".

مەحننا گوتیشی: "ھەر لەبەیانی ئەمڕۆ، ھێزە ئەمنییەکان دەستیان بە جێبەجێکردنی ئەو پلانە کردووە کە بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانی ئەمڕۆ داندراوە".

لە 3ی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندیس و فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی بەفرۆكەی بێفرۆكەوانی ئەمەریكیەكان لە فرۆكەخانەی بەغدا کوژران.

 





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad