English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ساڵی رابردوو ئەڵمانیایەکان داھاتیان لە ھەموو ساڵانی دیكە زیاتر بووە
2021-01-03 [06:18 AM]

​ZNA- هەولێر


 بەگوێرەی راپۆرتێكی بانكی ھەماھەنگی ناوەندی ئەڵمانیا ، ساڵی رابردوو ئەڵمانیایەکان زیاتر لە ھەر ساڵێکی دیكە توانیویانە پارە ھەڵگرن.

 ئەڵمانیەکان ساڵی رابردوو بەراورد بە ساڵانی پێشتر دەوڵەمەندتر بوونە.

ھاوكات بەگوێرەی خەمڵاندنەكان، پێشبینی دەكرێت لە ساڵی ٢٠٢٠ قەواڵەی دارایی خێزانەكان لە ئەڵمانیا بەتێكڕای ٣٩٣ ملیار یۆرۆ زیادەی تۆمار كردبێت و بەم شێوەیەش بەھایەكی پێوانەیی لە بەرزبوونەوە تۆماركردووە و گەیشتووەتە ٧ ترلیۆن و ١٠٠ ملیار یۆرۆ.

 ھۆكاری ئەو زیادەیەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ژمارەیەكی زۆری ئەڵمانیاییەكان لە ترسی بێكاری، یان داخستنی كاتی بازاڕ، پارەكانیان هەڵگرتووە، بۆ ئەوەی دۆخی داراییان خراپتر نەبێت و تێكڕای ھەڵگرتنی پارە گەیشتووەتە ١٦٪ كە ئەمەش بە رێژەیەكی پێوانەیی لە بەرزبوونەوە ھەژماردەكرێت.





ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad