English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راوێژكارێكی سەرۆك وەزیران پێشبینی دەکات نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ئەم نرخە بەرزبێتەوە
2021-01-04 [08:01 AM]

ZNA – هەولێر


راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، کورتهێنانی بودجەی گشتیی ساڵی 2021ـی عێراق لە زیادەی نرخی نەوت پڕدەکەنەوە، پێشبینیش دەکات نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 65 دۆلار بەرزببێتەوە.

مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند :"دەکرێت کورتهێنانی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021 بە چەندین بڕگەی خودی بودجەکە پڕبکرێتەوە، وەکو زیادبوونی نرخی نەوت و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، کە دەبنە جێگرەوەی قەرزکردن".

راوێژکارەکەی کازمی پێشبینی دەکات نرخی نەوت بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە و دەڵێت، "تاوەکو هاوینی داهاتوو نرخی هەر بەرمیلێک نەوت دەگاتە 65 دۆلار، ئەوەش بەهۆی لابردنی کۆتەکان لەسەر گواستنەوە لە ئەنجامی کەمبوونی هەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان".

مەزهەر محەممەد ساڵح گوتیشی: "زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، بە بڕی 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە رێکخراوی ئۆپێک بەم دواییە بڕیاری لێ داوە، ئاماژەیە بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و کەمبوونی نەوتی زیادە لە بازاڕەکانی جیهاندا".

بەپێی رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵیی 2021ـی عێراق، نرخی فرۆشتنی نەوت بە 42 دۆلار خەمڵێندراوە و کەمتر لە 50%ی داهاتی ئەو بودجەیە دابیندەکات، کەچی بەشێکی زۆری کورتهێنانی خەمڵێندراوی بودجەکە، کە زیاتر لە 71 تریلیۆن دینارە، بە قەرز پڕدەکرێتەوە، لەکاتێکدا لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێشتر لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، دەبێت عێراق تاوەکو ساڵی 2048 قەرز بداتەوە، ئەوەش جیا لەو قەرزانەی کە چاوەڕواندەکرێت حکومەتی عێراق لە بودجەی 2021دا وەریانبگرێت.

 





ئەم هەواڵە 1120جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad