English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێكی عێراق لەسەر قسەكانی دژ بە قاسم سولەیمانی روونكردنەوە دەدات
2021-01-05 [07:59 AM]

ZNA- هەولێر


راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوای لێدوانێکی دژ بە قاسم سولەیمانی كە لەبەرنامەیەكی دۆكیۆمێنتاری گوتبووی، روونکردنەوە دەدات.

هیشام داود، راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق روونکردنەوەی دا لەبارەی لێدوانێکی تەلەڤزیۆنی و گوتی: "وەک کەسێکی ئەکادیمی و توێژەر قسەم کردووە، نەوەک راوێژکاری سەرۆک وەزیران، لێدوانەکەش دوو مانگ لەمەوبەر بووە".

لە بەرنامەیەکی دۆکیۆمێنتاری کەناڵی بی بی سی بەریتانی هیشام داود، لەبارەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە گوتویەتی: "بە ئارەزووی خۆی هاتووچۆی عێراقی دەکرد، وەک ئەوەی بەرپرسی هەموو عێراق بێت".

قاسم سولەیمانی لە 3/1/2020 لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمەریكا كرایە ئامانج و لەگەڵ ئەبومەھدی موھەندیس كوژران.

 





ئەم هەواڵە 679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad