English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو ئه‌ندامی داعش له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیر كران
2021-01-05 [11:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد، دوو تیرۆریستی داعش لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکراون کە لە ساڵی ٢٠١٥دا، بەشدارییان لە ھێرشێک بۆسەر ھێزەکانی پێشمەرگە کردووە.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگه‌یاند، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی کەرکووک، دوو تیرۆریستیان لە پارێزگای کەرکووک دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکراوبوون.

بەپێی راگەیەنراوەکە کە ئەو دوو تیرۆریستە دەستگیرکراوە، لە بەناو دیوانی جوند سەربە داعش چەکداربوون و لە لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا دانیان بەوەداناوە کە لە ساڵی ٢٠١٤دا، بەشدارییان لە شەڕێکدا بە ناوی شەڕی (فەتح موبین) لە ھێرشکردنە سەر شاری کەرکووک کردووە، جگە لەوەیش بەشدارییان لە رووخاندنی پردی مەریم بەگ نێوان پارێزگای کەرکووک و ناحیەی رەشاد کردووە.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکە ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەو دوو دەستگیرکراوە دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، رەوانەی لایەنی دادوەریی کراون بۆ ئەوەی سزای عادیلانە بدرێن.

 

aa





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad