English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای چوار ساڵ، ده‌یان ته‌رم له‌ ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌ روخاوه‌كانی موسڵی كۆن ده‌رهێنران
2021-01-05 [11:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چوار ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنی شاره‌كه‌ تێپه‌ڕیوه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی نه‌ینه‌وا عه‌مید حوسام خه‌لیل رایگه‌یاند، 93 ته‌رم له‌ ژێر داروپه‌ردووی خانوو و كۆڵانه‌كانی ناو موسڵی كۆن ده‌رهێنراون.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا حوسام خه‌لیل وتیشی، تیمی رزگاركه‌ری سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی و به‌ هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانگه‌ی پزیشكی داد و شاره‌وانی موسڵ توانیان 93 ته‌رمی هاوڵاتیان ده‌ربهێنن كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ كوژراون و سه‌رجه‌میان راده‌ستی پزیشكی داد كران.

وتیشی، له‌ میانی لابردنی داروپه‌ردووی خانووه‌ روخاوه‌كان بۆ مه‌به‌ستی ده‌سپێكردنی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ و گه‌ڕه‌كه‌كان و دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان كه‌ چه‌كدارانی داعش هاوڵاتی بێتاوانیان تێدا ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه‌ و زۆربه‌یان كۆمه‌ڵكوژ كراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ته‌رمه‌ دۆزراوه‌كان راده‌ستی پزیشكی داد ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی دی ئێن ئه‌ی بۆ بكرێت تاكو له‌م رێگه‌یه‌وه‌ بناسرێته‌وه‌ چه‌كداری داعش بوون یاخود هاوڵاتین.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی نه‌ینه‌وا ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ئه‌و ناچانه‌ی زۆربه‌ی ته‌رمه‌كانی له‌ ساڵی 2020 ده‌رهێنراون بریتین له‌ "شه‌هوان، مه‌یدان، فاروق، باب له‌كه‌ش و قه‌لیعات" له‌ موسڵی كۆن، وتیشی، تاكو ئێستا ته‌رمی دیكه‌ له‌ ژێر داروپه‌ردوو ماوه‌ته‌وه‌ و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌ ده‌رهێنانیان به‌رده‌وامن.

مه‌علومه‌





ئەم هەواڵە 562جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad