English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگری عێراق هۆشداری شەڕی ناوخۆ دەدات
2021-01-06 [08:32 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری بەرگریی عێراق،لەچاوپێكەوتنێكدا هۆشداری دا لە سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی لە عێراق، لە ئەگەری بەردەوامی هێرشكردنە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.

 

 
جومعە عیناد، وەزیری بەرگری عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی لە کەناڵی ئەلعەرەبییە، رایگەیاند: "بەردەوامبوون له‌ بەئامانجکردنی ناوچەی سەوزی بەغدا و نێردە دیپلۆماتییەکان، وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆیی پەلکێش دەکات، کە تەنیا هاووڵاتییانی عێراقی دەبنە قوربانی".

وەزیری بەرگری باس لەوە دەکات، عێراق هێشتا پێویستی بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەیە بۆ پاڵپشتیکردن لە سوپای عێراق، دەشڵێ "کاردەکەین بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماتییەکان و دەستگیرکردنی ئەوانەی مووشەکەکان هەڵدەدەن".

لەماوەی رابردوودا، بەردەوام هەڕەشە لەسەر ناوچەی سەوزی بەغدا هەبووە، کە دامەزراوە حکومییەکان، نێردە دیپلۆماتییەکان، باڵیۆزخانەی وڵاتان و بارەگای رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی لێییە، چەندین جار مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوز و بەتایبەتی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کراون، بەڵام مووشەکەکان لەلایەن سیستەمی دژەموشەکی باڵیۆزخانەکەوە، تێکشکێنراون.

عیناد جەخت دەکاتەوە: "هەندێک دەیانەوێت بمانخەنە نێو رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکدارانە، ئێمەش رێگە بە روودانی ئەمە نادەین".

وەزیری بەرگریی عێراق ئاشکرای دەکات "سوپا رووبەڕووی تەحەدیی زۆر دەبێتەوە، گرنگترینیشیان، رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش، کەمیی راهێنان و لاوازیی دەزگای هەواڵگرییە".

 





ئەم هەواڵە 832جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad