English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جارێكی تر خۆپیشاندان لەشاری ناسریە دەستی پێ كردەوە
2021-01-10 [07:31 AM]

ZNA – هەولێر


خۆپیشاندان لەشاری ناسریە دەستیپێكردەوە و خۆپیشاندەران دەستیان گرتەوە بەسەر گۆڕه‌پانی حه‌بوبی، رووبەرووبونەوەش لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان روویدا.

دوای ده‌ستگیركردنی ئیحسان ئه‌بوكه‌وسه‌ر، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ چالاكوان و رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی ناسریه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای زیقار، خۆپیشانده‌ران دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوە و دواتر له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و چوونەوە  گۆڕه‌پانی حه‌بوبی، كه‌ پێشووتریش ناوه‌ندی گردبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ بوو.

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ لۆكاڵیەكانی شارەكە، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی بۆ بڵاوه‌ پێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ستڕێژی گولـلەیان بە ئاسماندا كردووه‌، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران به‌ سووتاندنی تایه‌ی ئۆتۆمبیل رێگه‌كانی چوون به‌ره‌و گۆڕه‌پانی حه‌بوبیان داخستووه‌و بڕیاریانداوه‌ مانبگرن، تاوه‌كوو چالاكوانه‌ ده‌ستیگركراوەكان ئازاد ده‌كرێن.

 

 





ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad