English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت 
2021-01-12 [01:19 AM]

ZNA- ھەولێر 


جێگری لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی چاکسازییەکان، نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دینار دەگەڕێندرێتەوە خەزێنەی حکومەت. راشیگەیاند "لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەدرێت و بڕیاریشە ئەم مانگە لە ماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان دابەش بکرێت".

 ھێڤیدار ئەحمەد، جێگری لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان  رایگەیاند: "لە یاسای چاکسازی زوڵم لە کەس ناکرێت ھەموو خەڵک ھەقی خۆی وەردەگرێت".
روونیکردەوە: "لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی و پێداچوونەوە بە لیستی مووچەخۆران و خانەنشینان بە دوو قۆناغ، نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێتەوە".
ھێڤیدار ئەحمەد، راشیگەیاند: "یاسای چاکسازی تەنیا بۆ ئێستا نییە، راستە ئێستا دۆخی دارایی خراپە، بەڵام ئەو یاساییە بۆ ھەموو کات دادپەروەری فەراھەم دەکات و مافی کەس ناخورێت".
ئاشکراشی کرد: "لە قۆناغی داھاتوودا کار لەسەر لیستی ئەو کەسانە دەکرێت کە بە پلەی وەزیری خانەنشین کراون ئەوانە دوو بەشن، ھەیانە بەھۆی خەباتی شاخ و پێشمەرگایەتی نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات، لە بەرامبەر خزمەت و خەباتەکەیان پلەی باڵایان پێدراوە، لەگەڵ ئەوانیش خەڵکی دیکە ئەو پلەیان پێدراوە، ئەو بابەتە دەبێ راستبکرێتەوە، ھەروەھا ئەوانەی کۆشک و تەلاریان ھەیە و مستەشار بوونە دەبێ مووچەکانیان ببڕدرێ".
سەبارەت بە دابەشکردنی وادەی مووچە، گوتی: "لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەدرێت، بڕیارە لە ماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان دابەش بکرێت. بەپێی زانیارییەکانی من حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق رێکبکەوێت یان نا، مانگانە مووچە بەپێی داھاتی بەردەست دابەش دەکات".


سەرچاوە | کوردستان ٢٤ 
 





ئەم هەواڵە 6853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad