English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر جەگەر عەزیز: کەمبوونەوەی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
2021-01-14 [04:44 AM]

ZNA- هەولێر


 

 

شارەزایەکی بواری نەوت باس لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت دەکات و دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆناش بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان ئەژمار دەکات.


دکتۆر جه‌گه‌ر عەزیز، پسپۆری نەوت و ماموستای لە زانکۆی سۆران بە ئاژانسى هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: له‌ كۆتایى ساڵى ڕابردوو له‌ سه‌ره‌تایى ساڵى ۲۰۲۱ نرخى نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كى باشه‌ وه‌كو پێشتر پێشبینى ده‌كرا كه‌ نرخى نه‌وت زیاتر به‌رز بێته‌وه‌ بۆ نیوه‌ى ئەمسال كه‌ نرخى له نزیکەی ٦۰$ دۆلار بمێنێته‌وە، بۆ نیوه‌ى دووه‌مى ئەم ساڵ  زیاتریش به‌رز ببێته‌وه‌".

دکتۆر جەگەر عەزیز، سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت گووتی: یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان ده‌رچوونى ڤاکسینى كۆڕۆنا بوو،‌ هەروەها ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جموجۆڵى فرۆكه‌وانى و بازرگانى و پیشه‌سازیش هۆکار بوون،هەروەها به‌رده‌وامبوونى ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ى له‌ نێوان وڵاتانى به‌رهه‌مهێنى ناوه‌وە و ده‌ره‌ى ئۆپیك كه‌ ڕێكکەوتنى ئۆپیك پڵەسى پێده‌ڵێن به‌رده‌وام بوون و پابه‌ندبوونى وڵاتان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت هۆکاری دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بوون.


هەروەها دکتۆر جەگەر عەزیز پسپۆری بواری نەوت و ماموستای زانکۆی سۆرانئەوەشی بۆئاژاسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: دواى دروستبوونى جموجۆڵى پیشه‌سازى خواست له‌سه‌ر كرینى نه‌وت تا ڕاده‌یه‌ك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بارى ئاسایی كه‌ خه‌ریكه‌ بەڵانسێك دروست ده‌بێت له‌ نێوان خواست و خستنەڕوودا.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad