English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەر نانی بەیانی نەخۆیت چی بەسەر جەستەتدا دێت؟
2021-01-18 [09:50 AM]

ZNA ــ هەولێر


ژەمی بەیانیان یەکێکە لە گرنگترین ژەمەکان پێویستە فەرامۆش نەکرێت و بایەخێکی تایبەتی پێ بدرێت.، هەروەک پسپۆڕانی بواری خۆراکیش ئاماژە بەوەدەکەن، نەخواردنی نانی بەیانی چەندین زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و ئەو كەسانەی نانی بەیانی ناخۆن ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن زیاترە .

 

سوودەکانی ژەمی خواردنی بەیانی لەرووی تەندروستیەوە:

 

-نانی بەیانی وریات دەکاتەوە و تەرکیزت بەهێز دەکات.
 

-رێژەی شەکر لە خوێن دا دادەبەزێنێت.

-هەستی برسێتی کەم دەکاتەوەو بەمەش کێشی لەش دادبەزێنێت.
 

-خۆراکی پێویست دەدات بە لەش بەتایبەت ڤیتامین و کانزاکان.

 

-لەش چالاک دەکات 

بەپێچەوانەوە نەخواردنی نانی بەیانی ئەم زیانانەی هەیە:
 

- کەمبوونەوەى ڕێژەی خۆراک لە لەشدا کە نەخۆشی کەمخوێنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

 

- بەرزبوونەوەى فشارى خوێن کە نەخۆشییەکانى دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و جەڵتەى مێشک.
 

- کێشی لەش زیاد دەکات.
 

- لاوازبوونی خانەکانى مێشک.

 

-پەکخستنی هەڵمژینی پرۆتینەکان لەلایەن لەشەوە.

 

-تێکچوونی میزاج و هەستکردن بە بێ وەزەیی و بێتاقەتی.





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad