English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق بۆدیاری كردنی رۆژی هەڵبژاردن كۆدەبنەوە
2021-01-18 [07:50 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە،هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق و كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كۆدەبنەوە و تێیدا بڕیاری کۆتایی لەسەر دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردن دەدەن.

ئەمڕۆ هەریەكە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبارەی دیاریكردنی كاتێك بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كۆدەبنەوە.

دوێنێ لیژنەی باڵای کۆمیسیۆنی گشتی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشنیازێکی ئاراستەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و تیایدا، داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ٦ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە بۆ ١٦ی تشرینی یەکەم کرد.

رۆژی ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٠، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختى پەرلەمان دیاریکرد.

 





ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad