English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ریتانیا... پێدانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا سه‌روو ته‌مه‌ن 70 ساڵیش ده‌گرێته‌وه‌
2021-01-18 [12:00 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ دووشەممە به‌ریتانیا هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا فراوانتر كرد و ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە تەمەنیان لەسەروو 70 ساڵەوەیە، هه‌روه‌ها پلانی حکومەتی به‌ریتانیا ئەوەیە تاوەکو مانگی شوبات ڤاکسینەکە بە چوار کۆمەڵە خەڵک درابێت کە 15 ملیۆن کەس دەگرێتەوە، ئەمەش لەکاتێکدا ئەوانەی دێنە وڵاتەکەوە کەرەنتین دەکرێن.

جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە به‌ریتانیا دەرکەوت و بەپێی بەرپرسانی تەندروستی لە سەدا 70 خێراتر لە جۆرە کۆنەکەی کۆرۆنا دەگوازرێتەوە، لە ئەوروپاشدا به‌ریتانیا زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکردووە.

دوای ئەوەی حکومەتەکەی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بۆریس جۆنسن لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە ڕەخنەی توندی ئاڕاستەکرا لەسەر ئەوەی درەنگ ڕێوشوێنەکانی کەرەنتین کردنی گرتۆتەبەر، لە ئێستادا سەنگی خستۆتەسەر پێدانی ڤاکسینەکە بە سەرجەم هاوڵاتیانی، ئەمەش بەهیوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی سێدا ڕەوشی وڵاتەکە ئاسایی ببێتەوە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینەکەوە لە مانگی دوانزەدا تاوەکو ئێستا زیاتر لە 3,8 ملیۆن کەس لە به‌ریتانیا یەکەم بەشە ڤاکسینیان پێدراوە.

لە قۆناغی یەکەمدا ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو 80 ساڵەوەیە ڤاکسینەکەیان پێدرا، هاوکات کارمەندانی تەندروستیش ڤاکسینەکەیان وەرگرت و لە ڕۆژی دووشەممەوە هەڵمەتەکە فراوانتر دەبێت.

وەزارەتی تەندروستی به‌ریتانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە توانایاندا هەیە ڤاکسینەکە بدەن " بەوانەی تەمەنیان لەسەروو 70 ساڵەوەیە."

پلانی حکومەتی به‌ریتانیا ئەوەیە تاوەکو مانگی دوو ڤاکسینەکە بە چوار کۆمەڵە خەڵک درابێت کە 15 ملیۆن کەس دەگرێتەوە.

سەرۆک وەزیری به‌ریتانیا بۆریس جۆنسن پێشوازی لەم هەنگاوە کرد و وتی " هەنگاوێکی گرنگە لە پڕۆگرامەکەمان بۆ پێدانی ڤاکسینەکە کە لە ئێستادا بۆ ملیۆنان کەسی دیکە بەردەستە."

وەزیری تەندروستی وڵاتەکە مات هانکۆک ئاماژەی بەوەدا تاوەکو ئێستا نیوەی ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو 80 ساڵەوەیە ڤاکسینەکەیان پێدراوە.





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad