English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری لەسەر سزادانی میسی 
2021-01-18 [01:24 AM]

ZNA- ھەولێر 


راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە لێژنەی سزاکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزایەکی قورسی میسی نادات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، میسی وەک چاوەڕوان دەکرا بۆ چوار یاری سزا نادرێت بەڵکو سزاکەی کەمتر دەبێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، سزادانی میسی بە پلەی یەکەم لەسەر راپۆڕتی ناوبژیوانی یارییەکە دەوەستێت ، ئەویش لە راپۆڕتەکەی نووسیبووی ، میسی بەھۆی ئەوە دەرکراوە کە بەدەستی بەتوندی لە یاریزانی بەرامبەری داوە لەو کاتەی تۆپ لەنێو یاریگادا بووە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لەبەر ئەوەی ئەمە یەکەم حاڵەتی میسییە ، پێشبینی دەکرێت لێژنەی سزاکان میسی تەنھا بۆ دوو یاری رابگرێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2068جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad