English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان زیاتر له‌ 96 ملیۆن كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
2021-01-19 [11:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە سەرانسەری جیھان، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ  كۆڤید19، ٩٦ ملیۆن كه‌سی تێپەڕاند.

ئاماره‌كانی ماڵپەڕی "Worldometers" سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە جیھان ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە بۆ ٩٦ ملیۆن و ١٠ ھەزار و ٣٦ حاڵەت لە جیھاندا بەرزبووەتەوە.

ئەمریکا بە تۆمارکردنی ٢٤ ملیۆن و ٦٢٦ ھەزار و ٣٧٦ حاڵەتی توشبوون لە ریزبەندیی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین حاڵەتی تووشبوونیان بە پەتاکە تۆمارکردووە.

ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترين حاڵەتى تووشبوونیان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆماركردووە، بەم شێوەیەیە: ''ھیندستان ١٠ ملیۆن و ٥٨٢ ھەزار و ٦٤٧ حاڵەت، بەڕازیل هەشت ملیۆن و ٥١٢ ھەزار و ٢٣٨ حاڵەت، رووسیا سێ ملیۆن و ٥٩١ ھەزار و ٦٦ حاڵەت، بەریتانیا سێ ملیۆن و ٤٣٣ ھەزار و ٤٩٤ حاڵەت، فەڕەنسا دوو ملیۆن و ٩١٤ ھەزار و ٧٢٥ حاڵەت، تورکیا دوو ملیۆن و ٣٩٢ ھەزار و ٩٦٣ حاڵەت، ئیتاڵیا دوو ملیۆن و ٣٩٠ ھەزار و ١٠١ حاڵەت، ئیسپانیا دوو ملیۆن و ٣٣٦ ھەزار و ٤٥١ حاڵەت، ئەڵمانیا دوو ملیۆن و ٥٩ ھەزار و ٣١٤ حاڵەت، کۆڵۆمبیا یەک ملیۆن و ٩٢٣ ھەزار و ١٣٢ حاڵەت، ئەرجەنتین یەک ملیۆن و ٨٠٧ ھەزار و ٤٢٨ حاڵەت، مەکسیک یەک ملیۆن و ٦٤٩ ھەزار و ٥٠٢ حاڵەت، پۆڵەندا یەک ملیۆن و ٤٣٨ ھەزار و ٩١٤ حاڵەت، ئەفریقای باشوور یەک ملیۆن و ٣٤٦ ھەزار و ٩٣٦ حاڵەت، ئێران یەک ملیۆن و ٣٣٦ ھەزار و ٢١٧ حاڵەت، ئۆکراینا یەک ملیۆن و ١٦٣ ھەزار و ٧١٦ حاڵەت و پێرو یەک ملیۆن و ٦٨ ھەزار و ٨٠٢ حاڵەت''.

بەھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە، لە سەرانسەری جیھاندا دوو ملیۆن و ٤٩ ھەزار و ٣٥٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و، ٦٨ ملیۆن و ٦٥٤ ھەزار و ٨٢٦ کەسیش چاکبوونەتەوە.

له‌ هه‌رێمی كوردستانیش زیاتر له‌ 105 هه‌زار كه‌سی تووشی په‌تاكه‌ بوون و له‌م ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار و 441 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad