English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق پلە بەرزكردنەوەی سەربازی بەنایاسایی ڕاگرت
2021-01-20 [07:59 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆك وەزیرانی عێراق كە هاوكات فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقیشە، بەرزکردنەوەی پلەی سەربازی ئەو کەسانەی بەدەر لە یاسا پلەیان بەرزدەکرێتەوە راگرت .

مستەفا کازمی: بڕیاریدا کارکردن بە ماددەی (16/ بڕگەی دووەم) لە یاسای خزمەت و خانەنشینی سەربازی ژمارە 3ی ساڵی 2010 رابگیرێت، ئەوەش بەمەبەستی دانانی میکانزمێکی تەواو لەبارەی بابەتی پلە سەربازییەکان و نادیسپلینی و بێ بەرنامەی لە پێدانی پلەکاندا.

فەریق روکن محەممەد حەمید کازم، سکرتێری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بە نووسراوی فەرمی، وەزارەتی بەرگری، ئەمینداریەتی رازگری گشتی، دەزگای دژە تیرۆری لەو بڕیارە ئاگادارکردووەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad