English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە راگەیه‌نرا
2021-01-20 [02:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵی عێراق، حەمید نایف لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ناوەندى ئەنفلۆنزاى باڵندە کە سامەڕا بووە بە تەواوەتى کۆنترۆڵ کراوە، ئەوەش لە رێگەى رێوشوێنى گونجاو وەک کەرەنتین بە درێژایى سێ کیلۆمەتر و لەناوبردنى هەزاران مریشکى تووشبوو و پاکژکردنەوەى هۆڵەکان، لەگەڵ چاودێرى و بەدواداچوونى بەردەوام.

حەمید نایف وتی، ژمارەیەکى زۆر هێلکە و مریشک لە پارێزگاکە هەن کە پاکن و دوورن لە ناوچەى بڵاوبوونەوەى پەتاکە و دەتوانرێت بە بڕوانامەى پشکنینى فێرتێرنەرى بە پارێزگاکانى دیکە بفرۆشرێن، ئەوەش لەپێناو زیان نەگەیشتن بە بەرهەمهێنەران و پێویستیان بەوەیە ئەو بەرهەمە بە بازاڕ بکرێن.

بە گوتەی حەمید نایف، ئەو جۆرەى ئەنفلۆنزاکە کە H5N8 بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە.

گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق داوای لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و دەزگا ئەمنییەکان کرد ئاسانکارى بکەن بۆ گواستنەوەى ئەو بەرهەمانە بە بڕوانامەى پشکنینى ڤێرتێنەرى، وەزارەتى تەندروستیش رێگرى نەکردوە لە گواستنەوەى ئەو بەرهەمە چونکە پەتاکە بەتەواوەتى کۆنترۆڵ کراوە.

 

aa





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad