English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناتچۆ کێشە بۆ ریال مەدرید دەنێتەوە 
2021-01-20 [03:49 AM]

ZNA- ھەولێر


راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوەدەدەن کە زەینەدین زێدان راھێنەری یانەی ریال مەدرید ناتچۆ فرناندێزی لە پێکھاتەی یانەی شاھانە دوور خستووتەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، دوورخستنەوەی ناتچۆ دوای ئەوە ھاتووە بەرکەوتەی ھەبووە لەگەڵ کەسێکی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھەرچەندە ئەنجامی پشکنینی ناتچۆ نێگەتیڤ بووە ، بەڵام بڕیاردراوە پشکنینی زیاتر بۆ ناتچۆ ئەنجام بدرێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، دوورخستنەوەی ناتچۆ کێشەی بۆ یانەکەی دروست کردووە ، چونکە ریال مەدرید کێشەی لە ھێلی بەرگری ھەبوو پێش رووبەرووبوونەوەی ئەلکۆیانۆ لە جامی شای ئیسپانیا . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1861جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad