English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
2021-01-23 [01:56 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەمڕۆ شەممە ٢٣/١/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:

١- نووسراوی یانەی ئەفرۆدەیت بە ژمارە ٤٩ لە رێکەوتی ١٧/١/٢٠٢١ کە بڕیاری پاشەکشەیان لە خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان داوە، پەسەند کرا و بە پێی رێنماییەکانی یەکێتییەکەمان لە بڕگەی ٤ خاڵی (ڕ و ب) لە تۆماری سزاکان ئەم بڕیارانەیش دران:
ڕ- دابەزاندنی یانەی ئەفرۆدەیت بۆ ریزی یانە پلەیەکەکانی فوتساڵی کچانی کوردستان.
ب- ئازاد کردنی سەرجەم یاریزانەکانیان بە گواستنەوە بۆ ھەر یانەیەک.
ت- سەرجەم یارییەکانیان، کە تێدا ئامادە نەبوون و ئامادە نابن، بە ئەنجامی (٥-٠) گۆڵ بۆ یانەی بەرامبەر ھەژمار دەکرێت.
پ- غەرامە کردنی یانەی ئەفرۆدەیت بە بڕی ١٠٠٠٠٠٠ یەک ملیۆن دینار.
٢- سوپاس و پێزانین پێشکەش بە راھێنەری یانەی پێشمەرگەی ھەولێر (سەمیر سەدیق) و راھێنەری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی (وەلی کەریم) و ستافەکانیان دەکەین، بە رێزگرتن لە بڕیارەکان و ھەڵوێستی جوانی و وەرزشییان لە بەرێوەبردنی یاری، ھیوادارین نموونەیان زۆربێت.
٣- ئاگاداری کۆتایی بۆ سەرجەم یانە پلەنایاب و پلەیەکەکانی کوردستان، کە پێویستە لە سەرجەم یارییەکان ھەماھەنگکارێکی ئەمنیان لە نێو یاریگەدا ھەبێت، بۆ ئەوەی ھاوکارێکی باش بێت لەگەڵ سەرپەرشتیاری یارییەکان و ستافی ناوبژیوانان، بۆیە داوایان لێدەکەین ناو و وێنەیان بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بنێرن بە مەبەستی دروستکردنی باجی تایبەت، ھەر یانەیەک ئەمە نەکات بە بڕی ٣٠٠٠٠٠ سێسەد ھەزار دینار غەرامە دەکرێت.
٤- وێرایی دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینمان بۆ سەرجەم کۆمێنتارانی خۆشەویست، ئاگاداریشیان دەکەینەوە، کە لە کاتی گواستنەوەی یارییەکانی خولەکانی کوردستان، بڕیار لەسەر حالەتەکانی نێو یاریگە نەدەن، پێویستە رەچاوی باری دەروونی ناوبژیوانەکان بکەن و لە جێگەی ئەوان بڕیار نەدەن، داوایان لێدەکەین ھۆکارێک بن بۆ سەرکەوتنی یارییەکانی خولەکانی تۆپی پێی کوردستان.
٥- رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٧/١/٢٠٢١ لە کاتژمێر ٢:٠٠ ـی ئێوارە لە یاریگەی یانەی ئارارات لە پیرمام، یاری دواخراوی نێوان یانەی ئارارات و ھەندرێن، لە گەڕی حەوتەمی خولی نایابی کوردستان بە ھەمان ستافی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیاری یاری بەرێوە دەچێت.
٦- پشووی نێوان ھەردوو خولی نایاب و پلەیەکی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
ڕ- خولی نایابی کوردستان لە ٢٣/١/٢٠٢١ دەوەستێت لە ١١/٢/٢٠٢١ دەستپێدەکاتەوە.
ب- خولی پلەیەکی کوردستان لە ٢٣/١/٢٠٢١ دەوەستێت لە ١٠/٢/٢٠٢١ دەسپێدەکاتەوە.
٧- دەرگەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە خولی نایابی کوردستان، لە ٢٤/١/٢٠٢١ دەستپێدەکات لە ٦/٢/٢٠٢١ کۆتایی دێت، تەنیا ئەو یاریزانانە دەگرێتەوە، کە ناویان لە لیستی یاریزانانی یانەیەکی خولی نایاب ھەبووە یان یارییان کردووە.
٨- دەرگەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە خولی پلەیەکی کوردستان، لە ٢٤/١/٢٠٢١ دەستپێدەکات لە ٦/٢/٢٠٢١ کۆتایی دێت، تەنیا ئەو یاریزانانە دەگرێتەوە، کە ناویان لە لیستی یاریزانانی یانەیەکی خولی پلەیەک ھەبووە یان یارییان کردووە.
٩- ھەر یاریزانێک لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا، کە دەچێتە یانەیەکی تر، پێویستە مافی دەستبەردرابوون و ناسنامە کۆنەکەی رادەستی لێژنەی پێشبرکێیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکاتەوە.
١٠- رۆژی شەممە رێکەوتی ٣٠/١/٢٠٢١ لە کاتژمێر ١١:٠٠ ـی بەیانی لە شاری ھەولێر، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ سەرجەم سەرپەرشتیارانی یاری و ناوبژیوانانی کوردستان ئەنجام دەدرێت، ئامادەبوونی سەرجەمیان فەرمییە و ھیچ کەسێک بۆی نییە بێ پاساو ئامادە نەبێت، ئەمەیش بە مەبەستی پێداچوونەوە و شیکاری تەواوی یارییەکان و چالاکییەکانی یەکێتییەکەمان بۆ وەرزی ٢٠٢٠/٢٠٢١.
١١- ئاگاداری سەرجەم یانە بەشداربووەکانی خولی نایابی لاوانی کوردستان دەکەینەوە، ئامادەکاری بکەن بۆ بەشداری کردن لە خولەکە، لە دوای کۆتایی ھاتنی خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی کوردستان، خولی نایابی لاوانی کوردستان دەستپێدەکات.
١٢- رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١/٢/٢٠٢١ لە کاتژمێر ٣:٠٠ ـی ئێوارە، لە ھۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی دھۆک، دوا یاری گەڕی دەیەمی خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠٢٠/٢٠٢١ لە نێوان ھەردوو یانەی ئافرەتانی دھۆک و یانەی تەناھی بەرێوە دەچێت، دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکەیش، دابەشکردنی خەڵات بەسەر یانەکانی خاوەن پلەکانی یەکەم و دووەم و گۆڵکاری خولەکە لە مەڕاسیمێکی شایستەدا دابەش دەکرێت.
١٣- نووسراوی یانەی برایەتی سەبارەت بە یاری نێوان شێروانە و برایەتی لە گەڕی حەوتەمی خولی نایابی کوردستان، پێشکەش بە لێژنەی ناوبژیوانان کراوە.

 





ئەم هەواڵە 1837جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad