English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی عێراق لێكۆڵینەوە لەگەڵ چەند بەپرسێكی ئەمنی دەكات لەسەر تەقینەوەكانی بەغدا
2021-01-24 [07:52 AM]

​ZNA – هەولێر


پەرلەمانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکانی گۆڕەپانی تەیەڕان لە بەغدا بەنیازە بانگهێشتی شەش بەرپرسی ئەمنی عێراق بكات و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكات.

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر تەقینەوەکانی چەند رۆژی رابردووی گۆڕەپانی تەیەڕان لە بەغدا، لیژنەكەیان بە نیازە بانگهێشتی 6 بەرپرسی ئەمنی بکات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەریەک لە بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازیی و بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەنێو ئەو بەرپرسانەدان، كە بانگهێشتی لێكۆڵینەوەیان دەكات.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 21/1/2021 دوو تەقینەوە لە گۆڕەپانی تەیەران لە ناوەڕاستی بەغدا روویاندا، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 32 کەس کوژران و زیاتر لە 110 كەسی دیکەش برینداربوون.

 





ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad