English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆتۆمبێلە دزراوەكەی پۆلیسی كەركووك لەنزیك قەرەهەنجیر دۆزرایەوە
2021-01-24 [08:36 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەو ئۆتۆمبێلەی پۆلیسی کەرکووک سەر بە بەشی لێکۆڵینەوەی بنکەی پۆلیسی رحیمئاوای شاری کەرکووک بوو چەند رۆژێك لەمەوبەر دزرابوو، ئەمڕۆ بەیانی رۆژی یەکشەممە لە نزیک شارۆچکەی قەرەهەنجیر دۆزرایەوە.

پۆلیسی کەرکووک لە راگەیێندراوێکدا ئاشكرای كرد:  دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەردەوام بە سەرپەرشتیی عەلی کەمال عەبدولڕەزاق، فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک، توانرا ئۆتۆمبێلە حکومییەکەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە نزیک شارۆچکەی قەرەهەنجیر بدۆزرێتەوە.

ئەو ئۆتۆمبێلە بە دەست ئەفسەرێکی پۆلیسەوە بووە و شەوی چوارشەممە 2021/01/20 لە بەردەم ماڵیاندا لە گەڕەکی عەدەن دزراوە، دواتر ئەفسەرەكە دەستگیركراوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كراوە.

 





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad