English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید ئەستێرەیەکی لەدەستدا 
2021-01-24 [02:17 AM]

ZNA- ھەولێر 



لەسەرکەوتنی دوێنێی یانەی ریال مەدرید بەسەر یانەی ئالاڤێس ، یانەی شاھانە یەکێک لەئەستێرەکانی لەدەستدا. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، لە یاری دوێنێ شەو ، یاریزان مارکۆ ئەسینسیۆ تووشی پێکان بووە لە قاچەکانی و لەبەرئەمە راھێنەر لە گێمی دووەم ھێنایە دەرەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، تا ئێستا یانەی ریال مەدرید بە فەرمی پێکانی یاریزان ئەسینسیۆ رانەگەیاندوە و پێشبینی دەکرێت پشکنینی زیاتر بۆ یاریزانەکە بکرێت. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، تا رۆژی سێشەممە ئەسینسیۆ پشووی پێدەدەرێت بۆ ئەوەی بزاندرێت جۆری پێکانەکەی تەنھا ئازارە ، یا پێکانی ماسولکەیە و تا چەند پێویستی بەچارەسەر دەبێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1870جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad