English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی نەوتی عێراق: پلانمان هەیە ڕۆژانە 400 ملیۆن پێ چوار گۆشە غاز زیادبكەین
2021-01-25 [07:22 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای كرد، وەزارەت پلانی هەیە ٩٠٠ ملیۆن پێ چوارگۆشە غازی سروشتی لە کێڵگەکانی نەوت و غازی پارێزگاکانی بەسرە و میسان و زیقار بەرهەمبهێنێت بۆ ئەوەی هەموو وێستگەكانی كارەبای پێ بخاتە كار.

حامد یونس بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دابەشکردن بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند: وەزارەت چەند پلانێکی داناوە بۆ بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی پارێزگاکانی باشور.

یونس گوتیشی: ئەو بڕە غازەی لە ئێستادا بەرهەمدەهێنرێت دەگاتە هەزار و ٥٠٠ ملیۆن مەتر چوارگۆشە لە رۆژێکدا.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، پلانەکە زیادکردنی رۆژانەی بەرهەمهێنانی ٤٠٠ ملیۆن پێ چوارگۆشە غازە لە کێڵگەی ئەرتاوی لە بەسرە و زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن پێ چوارگۆشە غاز لە پارێزگاکانی میسان و زیقار.

هاوکات، بەرپرسێکی نەوت ئاشکرای کرد، بەرهەمهێنانی نیشتیمانی غاز بەشی پڕکردنەوەی پێداویستییەکان عێراق ناکات تا بتوانێت سەرجەم وێستگەکانی کارەبای پێ بخاتەکار، هەر بۆیە کاردەکات بۆ هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە.

پێشتر، بەگوێرەی خەمڵاندنەکان عێراق بڕی ١٣٢ ترلیۆن پێ چوارگۆشە غازی خەزنکراوی هەیە، بەڵام لە ئێستادا رۆژانە ٧٠٠ ملیۆن پێ چوارگۆشە غاز لە هەوادا دەسوتێت بەهۆی ئەوەی بەرهەم نەهێنراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، تا ئێستا عێراق رۆژانە لە رێگەی دوو بۆری سەرەکییەوە و بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی، پێنج ملیۆن مەتر چوارگۆشە غاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات.

 





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad