English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٧ ڕێگای خۆپاراستن لە شێرپەنجە
2021-01-25 [01:30 AM]

ZNA ــ هەولێر


جگە لەو جۆرەی شێرپەنجەی کە بە پارچە دروست دەبێت هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە بە پێی کات زیاد دەکەن، زۆربەی جۆرەکانی شێرپەنجەش پەیوەندی بە قەڵەوی و خواردنی ناتەندروستەوە هەیە.

 

 

 رێگاکان ئەمانەن:

 

 

١-ئاگاداربوون لە چەوری نێو گۆشت و شیر و پەنیر:خواردنی بڕێکی زۆر لە چەوری ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، بەکارهێنانی کەرە و چەوری گۆشت کە ئەمانە جۆری چەوری خەستن مەترسیدارن و لە نەخۆشی شێرپەنجە نزیکمان دەکەنەوە.

 

٢- لە هەفتەیەکدا زیاد لە سێ ژەم گۆشتی سوور مەخۆن: یەکێک لەو جۆرە خواردەمەنیانە کە هاوڵاتیەکی زۆر لەسەری دەڕۆن کەمکردنەوەی سەوزەوات و زیادکردنی گۆشتە کە ئەمەش هەڵەیەکی باوە و پێویستە سەوزەوات لە ژەمەکاندا زیاد بکرێت و ڕێگە نەدرێت لە سێ ژەم لە هەفتەیەکدا زیاتر گۆشتی سوور بوخرێت.

 

 

٣-ڕێگە لە خواردنەوە گازیەکان بکەن:خواردنەوە گازیەکان بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە. ئەوانەی کە شەکریان تێدا نییە بڕێکی زۆر مادەی کیمیاویان تێدایە ئەو ڕەنگانەی کە دەدرێتە خواردنە گازیەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشی ژێر پەنجە زیاد دەکەن لەپاڵ ئەوانەشەوە خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە مادە کحولیەکان توشی ژێرپەنجەی کۆڵۆن و جگەرت دەکات.

 

٤-ئەو نوسراوانە بخوێنەوە کە لەسەر بەرهەمەکان دەنوسرێن:ئاردی سپی و شەکر دوو بەرهەمن کە  لە نەخۆشی ژێرپەنجە نزیکمان دەکەنەوە.

 

 

٥-پێویستە بەکارهێنانی خوێ کەمبکرێتەوە: بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە خوێ گەدە توشی نەخۆشی ژێرپەنجە دەکات. پێویستە لە هەموو ئەو خوێیانە دوربکەوینەوە کە دەکرێتە نێو خواردنە دروست کراوەکانەوە. ئەم وازهێنانەش هەموو جۆرە خوێکان دەگرێتەوە.

 

٦-لە خواردنی بەرهەمەکانی سۆیا گەنمەشامی و گەنم دووربکەونەوە:لەپێناو خۆ پاراستنی گەدە لە شێرپەنجە پێویستە هاوڵاتیان خۆیان لە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی گەنم و گەنمەشامی دووربکەونەوە.

 

٧-خواردنەوەی گەرم مەترسی شێرپەنجە زیاد دەکات: خواردنەوەی گەرم زەرە بە بۆڕی هەرس دەگەیێنێت و مەترسی شێرپەنجە زیاد دەکات.

 

بەو رێگایانە دەتوانیت خۆت بپارێزیت لە نەخۆشی شێرپەنجە.





ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad