English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو فیلمە نوێیەکەی تۆم کروز کڕیاری نییە
2021-01-26 [06:55 AM]

ZNA – هەولێر


ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی تۆم کروز ئیستا خاوەنی دوو فیلمی نوێی سینەماییە و ئایندەی بڵاوکردنەوەی ئەم دوو بەرهەمە ئاشکرا نییە بە چ شێوەیەک دەبێت.

هەردد فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای Paramount Picturesـە کە ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆناوە بەشێک لە فیلمەکانی بە پێگەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم فرۆشتووە.

دەنگۆی ئەوەی هەیە ئەو کۆمپانیاییە مافی بڵاوکردنەوەی هەردوو فیلمی سینەمایی "Top Gun: Maverick" و "Mission: Impossible" بفرۆشێت، بەلام تاوەکو ئێستا هیچ کۆمپانیایەک ئامادەیی کڕینی ئەو دوو بەرهەمەی نەداوە.

بڕیارە فیلمی "Top Gun: Maverick" لە 2 تممووزی ئەمساڵ و فیلمی "Mission: Impossible" لە 19 تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە سینەماکاندا نمایشبکرێت، بەڵام بە فرۆشتنی ئەم دوو بەرهەمە بە یەکێک لە پێگەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم ئەگەری هەیە لە سینەماکاندا نمایش نەکرێن و باس لەوە دەکرێت کۆمپانیای Paramount Pictures بانگهیشتی هەردوو کۆمپانیای نێتفلێکس و ئەپڵی کردووە بۆ ئەوەی ئەم بەرهەمە بکڕن.





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad