English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا ١٠٠ ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات
2021-01-27 [11:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی کۆبووەوە، بڕیاریدا ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا ته‌رخان بكرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، راگەیاندراوێکی بڵاویکردەوە، لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەو بڕیارانە دراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا دراون و لەبارەی تەرخانکردنی بڕە پارە بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاڕیداوە بە تەرخانکردنی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە یەدەگی بانکی ناوەندی بۆ کڕینی ڤاکسیی کۆرۆنا بەپێی ئەو جۆرەی ڤاکسین کە وەزارەتی تەندروستی دیارییدەکات.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندی کار دەکەن بۆ گەڕانەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ یەدەگی بانکی ناوەندی.

ئەم هەنگاوەی حکوومەتی عێراق لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی دوایین ئامارەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٦١٥ ھەزار و ٣٨٠ کەس و لەو ژمارەیەش ١٣ ھەزار و ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٨٤ ھەزار و ٧٥٢ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.

 

aa





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad