English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا سەرما تووشی نەخۆشیمان دەکات
2021-01-27 [12:11 PM]

ZNA ــ هەولێر


هەر کاتێک سەرماى وەرزەکان هاتن و پلەی گەرمی دابەزی بە رێژەیەکی بەرچاو وەکو خوار سفر، ئیتر لاشەی مرۆڤ ناتوانێت بە ئاسانی خۆی گەرم بکاتەوە، بۆئەوەی مرۆڤ بتوانێت بەرگەی سەرما بگرێت وا دروست کراوە کە بە جووڵە و بە سووتاندنی ئەو خۆراکانەی کە ڕۆژانە دەیخۆین پلەی گەرمی لەشمان رێک بخەینەوە و بەرگەی سەرما بگرین.

 

 د. زانیار ئاغال پزیشکی پسپۆڕی هەناوی رایدەگەیەنێت، "لەرز و تەزینی قاچ و ددانە چۆقە گەر بەردەوام بێت؛ ئەوا مرۆڤ سڕ دەبێت و جووڵە لە دەست دەدات و پاشان یەک لە دوای یەک ئەندامەکانی لەشی پەکی دەکەوێت و لە کۆتاییدا دەمرێت، ئەمە پێی دەڵێن رەق بوونەوە و ئەم حاڵەتە زۆر دەگمەنە لە ووڵاتی ئێمە".

لەو نەخۆشییانەی کە خەڵکی وا دەزانن بە سەرما تووش دەبن ئەمانەن:

 

1- هەڵامەت: هەڵامەت ئەوەیە کە لووتت ئاو بکات، زۆر بپژمیت، سەروچاوت دا بگیرێت و کەمێک تا هەبێت، ڕاستە هەڵامەت لە زستاناندا زۆرە، بەڵام پەیوەندی بە سەرماوە نییە، درمە و پەتایە و بە میکرۆبێک تووش دەبیت.

 

2- ئینفلوێنزا: ئەمە وا دەکات تووشی تایەکی بەهێزببیت و سەر ئێشە و لەش دایەزران و تەنانەت جاری وایە دەتکووژێت! ئەمیش ڕاستە لە زستاندا هەیە، بەڵام هیچ پەیوەندی بە سەرماوە نییە.

 

دەشڵێت: "هەڵامەت و پەتای وەرزی میکرۆبن و لە کەسێکەوە دەچێت بۆ کەسێکی دیکە جگە لەمانە، حاڵەتی ئاڵۆشی لە ووڵاتی ئێمە زۆر زۆرە واتە حەساسیەت جا لووت گیران و پژمە بێت یان کۆکە و رەبوو، ئەمەش زۆر جار هەڵە تێگەیشتن لەلای دایک و باوک دروست دەکات، بەوەی کە منداڵەکەی سەرمای بووە".

 

لە کۆتایی نوسینەکەیدا د. زانیار دەڵێت " ئەم ئافاتی هەڵە تێگەشتنە لە کۆرۆنادا بە چاوی خۆمان بینیمان، زیاتر لە (دوو  هەزار مردن) و (10) هەزار و پەک کەوتن ڕوویدا، لەبەر ئەوەی خەڵک قەناعەتی نەدەکرد کە ئەم نەخۆشیانە درمە و پەتایە و لە خەڵکی دیکەوە دەیگری".





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad