English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاوتارۆ لە بەرشەلۆنە دوور دەکەوێتەوە 
2021-01-27 [01:55 AM]

ZNA- ھەولێر


راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی ئیتاڵیا ئاماژە بەوە دەدەن کە لاوتارۆ مارتینێز ھێرشبەری یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی رازی بووە لەسەر نوێکردنەوەی بۆندەکەی. 

بۆندی لاوتارۆ لە ھاوینی ٢٠٢٣ کۆتایی دێت و لاوتارۆ رازی بووە بۆندەکەی بۆ ساڵێکی دیکەش درێژبکاتەوە و سزای ھەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی ١١١ ملیۆن یۆرۆ بێت . 

ھەروەھا بەھۆی تەنگەژەی دارایی لاوتارۆ رازی بووە مووچەی ساڵانەی لە ٧ ملیۆن یۆرۆ کەم بکاتەوە بۆ پێنج ملیۆن یۆرۆ. 

ھاوینی رابردوو لاوتارۆ نزیک بوو لە پەیوەندی کردن بەیانەی بەرشەلۆنە ، بەڵام بەھۆی تەنگەژەی دارایی ، یانەی بەرشەلۆنە نەیتوانی بیگوازێتەوە ریزەکانی ، لە ئێستاشدا ئەستەمە یانەی بەرشەلۆنە بتوانێت ١١١ ملیۆن یۆرۆ دابین بکات بۆ گرێبەستی لاوتارۆ . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1639جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad