English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... نزیكه‌ی 500 کیلۆمەتر سنووری هاوبەش لەگەڵ سووریا كۆنترۆل كراوه‌
2021-01-28 [11:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فەرماندەییی گشتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئاشكرای كرد، هێزە عێراقییەکان توانیویانە بە درێژاییی 450 کیلۆمەتر، سنووری هاوبەشی نێوان عێراق و سووریا بپارێزن، وتیشی، سه‌دانی كیلۆمه‌تری دیكه‌ له‌لایه‌ن حه‌شده‌وه‌ كۆنترۆل كراوه‌.

لیوا تەحسین خەفافجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، بۆ رێگەگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان، هێزەکانیان توانیویانە لەرێگەی دانانی تاوەری چاودێر و تەلەبەندکردنەوە، 450 کیلۆمەتر لە سنوری هاوبەشی نێوان عێراق و سوریا بپارێزن و 610 کیلۆمەتری دیکەش لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هێزە ئەمنییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیویانە رێگری بکەن لە دزەکردنی تیرۆریستان لە رێگەی باکوری رۆژهەڵاتی سووریا، ئەوەش بە دانانی تاوەری چاودێری و کامێرای دیاریکردنی جوڵە و فڕۆکەی چاودێری.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad