English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەرکووک... ١٠ چەکداری داعش کوژران
2021-01-28 [11:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرای كرد، لە کەرکووک به‌هۆی هێرشێكی ئاسمانی ١٠ چەکداری داعش کوژران وتیشی، له‌ نێوكوژراوه‌كان سێ بەرپرسی باڵای ئەو گرووپەی تێدا بووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، "دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق بە هاوکاریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان زانیاریی وردیان ئاڕاستەی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی ئاسمانی لە ناوچەی تاموری سەر بە پارێزگای کەرکوک و لە ئەنجامدا ١٠ چەکداری داعش کوژراون."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "لە نێو ئەو کوژراوانەدا سێ بەرپرسی باڵای ئەو گرووپە بوونى هەبووە، کە بریتیبوون لە بەرپرسی پزیشکی و تیمارکردن، پەرپرسێکی توانای ئەندازیاری و بەرپرسی ئەلکترۆنی و پەیوەندییەکانی رێکخراوەکە."

لە مانگی شوباتی 2020 ئۆپەراسیۆنی دژی چەکدارانی داعش و بۆ راوەدونانی ئەو چەکدارانە و نەهێشتنی شانەکانیان لە کەرکوک و چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراقدا دەستپێکردووە و لەو کاتەوە تاوەکە ئێستا بە سەدان چەکداری ئەو گروپە کوژراون و چەندین چەکداریشیان لێدەستگیرکراون.

 





ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad