English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران هەڕەشەی ئیسڕائیل بە شەڕی دەروونی ناودەبات
ئەبولفەزل شکارچی
2021-01-28 [01:49 AM]

ZNA- هەولێر


ئەبولفەزڵ شکارچی، گوتەبێژی هێزەچەکدارەکانی ئێران دەڵێت سوپای ئیسڕائیل خۆی شکست‌خواردووە و هەڕەشەی بەرپرسانی ئیسرائیلیش تەنیا بە مەبەستی شەڕی دەروونییە.

شکارچی لە وڵامی هەڕەشەی ئیسراییل بۆ سەر وڵاتەکەی رایگەیاند، سوپای ئیسراییل سوپایەکی شکستخواردوو و رووخاوە و هەرەشەکانیشیان، تەنیا شەڕی دەروونییە.

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، لەئەگەری هەر هەڕەشەیک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئێران لەلایەن ئیسراییلەوە، هەیفا و تەلئەڤیڤ لە نێو دەبەین.

ئەم لێدوانەی گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاتێک دایە کە ئیسرائیل لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لە سوریا چەندین جار هێرشی کردووەتەوە سەر بەرژەوندییەکانی ئێران و بە گوێرەی لێدوانی نێوەندی مافی مرۆڤی سوویا و و لێدوانەکانی سەرچاوەکانی سەر بە حکومەتی ئەم وڵاتەش، ئەم هێرشانە سەدان کوژرا و برینداری لێکەوتووەتەوە.





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad