English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران فڕینی فرۆکەی ئیسرائیلی بەسەر ئاسمانی تاراندا بە درۆ دەخاتەوە
فڕۆکەی ئێف٣٥ی ئیسرائیلی
2021-01-30 [08:04 AM]

​ZNA - هەولێر


شەوی هەینی لە سەر شەممە، رێکەوی ٢٩ی کانوونی دووهەم، دوای ئەوەی دەنگی ئاژیری مەترسی لە نێو شاری تاران بەرز بۆوە، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەواڵی سووڕانەوەی فڕۆکەی ئێف ٣٥ی ئیسرائیلی بەسەر ئێراندا بڵاو کرایەوە.

شەوی هەینی لە بەشێک لە رۆژئاوای شاری تاران دەنگی ئاژیڕی مەترسی بەرز بۆوە، خەڵکی شارەکەی خستەوە یادی جەنگی ٨ساڵەی ئێران و عێراق و بەرپرسانی ئەم شارەش بۆ بڵاوکردنەوەی دەنگی ئاژیرەکە باسیان لەشتی جیاجیا کرد.

لە کۆتاییدا ئێوارەی رۆژی شەممە یەک رۆژ دواتر ماڵپەڕی "تەسنیم"ی سەربە سوپای پاسداران دەنگۆی فڕینی فڕۆکەی ئێف٣٥ ی ئیسرائیلیی بەسەر ئاسمانی ئەم وڵاتەدا بەدرۆ خستەوە.

ئەم دەنگۆیانەش دوای ئەوە بڵاو بوونەوە کە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەر ئێرانی کرد.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە وڵامی هەڕەشەی ئیسرائیلدا گوتبووی ئەم هەڕەشانە تەنیا چاوو‌ڕاون و دەیانهەوێت بەم جۆرە دانیشتووانی ئێران بترسێنن.

ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدا روودەدەن کە هەتا ماوەیەک لەمەوبەر ئێران بە فراوان‌کردنی پانتایی هیلالی شیعە لە یەمەنەوە بۆ لوبنان و سووریا، هەڕەشەی لەنێوبردنی ئیسرائیلی دەکرد. بەڵام دوای بۆمبابارانە پەیتاپەیتاکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سووریا لە لایەن ئیسڕائیلەوە ترسیی ئەمە بڵاو بووتەوە، فڕۆکەی ئیسڕائیلی چەند شوێنێکی نێو ئێرانیش بکەنە ئامانج.

 

 





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad