English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسانی ئێرانی بۆ کڕینی پێکوتەی کۆرنا دژی خامنەیی وەستاونەتەوە
2021-01-30 [08:06 AM]

​ZNA - هەولێر


بەرپرسانی کاروباری تەندروستیی ئێران بە مەبەستی کڕینی پێکوتەی کۆرنا دژ بە لێدوانی عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی وەستانەوە.

لە بەردەوامیی گرژیی نێوان بەرپرسانی ئێران دەربارەی کڕینی پێکوتەی کۆرنا لە ئەمریکا و بریتانیا یان رووسیا بەرپرسانی تەندروستیی ئێران دژ بە بۆچوونی خامنەیی دەوەستنەوە.

عەلی خامنەیی هەفتەی رابردوو گوتی ئێمە پێکوتەی ئەمریکایی و بریتانیایی ناکڕین و رەنگە بەهۆی ئەم پێکوتانەوە نەخۆشی بهێننە نێو وڵاتەکەمان. خامنەیی گوتی بۆئەم مەبەستە بڕوامان بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپاییش نییە.

لە درێژەی ئەم گرژیانەدا حوسێن‌عەلی شەهریاری سەرۆکی لیژنەی تەندروستیی مەجلیسی ئێران ئەمڕۆ شەممە ٣٠ کانوونی دووهەم رایگەیاند ئێمە پێکوتەی رووسیا ناکڕین و ئەم پێکوتە قۆناخەکانی تەندرووستیی تێنەپەڕاندووە.

دکتۆر مینۆ موحرز ئەندامی نێوەندی بەرەوڕووبوونەوەی کۆروناش سەبارەت بە پێکوتەی سپۆتنیکی رووسی دڕدۆنگیی خۆی دەربڕیوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەشێکی زۆری دانیشتووانی ئێران لایەنگری کڕینی پێکوتەی ئەوروپایی و ئەمریکایین  و لەنێو ئەمانەدا وریا غەفووری و عەلی دایی دوو وەرزشوانی ناوداری کورد و ئازەری لە چەند تووییتێکدا خەڵکیان بۆ پشتگیری کردن لەم پێکوتانە هان داوە.





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad