English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەلمانیا و توركیا كۆدەبنەوە
2021-01-31 [08:11 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا رۆژی سێشەممە 2ی شووبات سەردانی بەرلین دەکات و لەگەڵ ئانێگرێت کارنباوەر، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی راگەیێنراوەکە، دیداری نێوان وەزیرانی بەرگریی هەردوو وڵات، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نێوەندگیری بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئەنجام دەدرێ.

ئانێگرێت کارنباوەر هەفتەی رابردوو لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی قوبرس و یۆنان کۆبووەوە. وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوە دابوو، پێشوازی دەکات لە دەستکردن بە گه‌ڕان و پشكنین لەنێوان تورکیا و یۆنان کە رۆژی 25ی کانوونی دووەمی 2021 دەستیپێکرد و رایگەیاند، "هیوادارم سەرجەم لایەنەکان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست رێگەی دیالۆگ بگرنەبەر". 

 

 





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad