English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری نوێی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان
2021-01-31 [11:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ له‌ كۆی 3723 پشكنین، 50 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌، 2 تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ له‌ سلێمانی بوونه‌.

 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19       ژمارە (٣٤٠)

 

١. پشکنین: (٣٧٢٣ پشکنینی نوێ)

• (١٢٢٨) هەولێر

• (٤٩٩) سلێمانی

• (١٨٧٦) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٩٢) گەرمیان

• (٢٨) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٥٠ تووشبووی نوێ)

• (٨) هەولێر

• (١٧) سلێمانی

• (١٩) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٦) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

 

٣. چاکبوون: (٤١٨ چاکبوون)

• (٥٣) هەولێر

• (٥٨) سلێمانی

• (٢٨٢) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٤) گەرمیان

• (٢١) ڕاپەڕین

 

٤. مردن: (٢ مردن)

• (٠) هەولێر

• (٢) سلێمانی

• (0) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٠) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

 

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٠٥٤١٢٨ (٣٦٧٦٩٦ هەولێر، ٢٢١٠٤٦ سلێمانی، ٤٥٧٩٦٠ دهۆك، ٧٤٢٦ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٠٦٠٧٨ (٣٦٧٥٤ هەولێر، ٣٠٦٨٥ سلێمانی، ٣٥٥٣٩ دهۆك، ٣١٠٠ هەڵەبجە)

چاکبوون ٩٨٧٩٦ (٣٥٠٦٦ هەولێر، ٢٨٠١٢ سلێمانی، ٣٢٧٦١ دهۆك، ٢٩٥٧ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٣٨١٢ (٧٦٤ هەولێر، ٩٧٩ سلێمانی، ٢٠٦٩ دهۆك، ٠ هەڵەبجە)

مردن ٣٤٧٠ (٩٢٤ هەولێر، ١٦٩٤ سلێمانی، ٧٠٩ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

 

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی      

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٣١ی کانونی دووەم ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 622جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad