English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیایەکی تری ئەمەریکی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بەرهەمدەهێنێت
2021-01-31 [02:39 AM]

ZNA ــ هەولێر


کۆمپانیایەکی تری ئەمەریکی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بەرهەمدەهێنێت کەبەیەکجار کوتان بەرگری درووستدەکات.

لەگەڵ ئەوەی  ڤاکسینەکانی ئێستا کە دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا پەرەیانپێدراوە پێویستیان بەوەیە بەدووجار بدرێت بەکەسێک تاوەکو بەرگری دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ درووست بکات، بەڵام کۆمپانیای "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن"ی ئەمەریکی رایگەیاندووە کە ڤاکسینەکەی ئەوان بەیەکجار کوتان بەرگری دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا درووست دەکات، بەڵام ئاستی کاریگەرییەکەی بەراورد بە ڤاکسینەکانی تر کەمترە.

جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن ئاشکرای کردووە کە بەپیی تاقیکردنەوە کلینیکییەکان ئەو ڤاکسینەی ئەوان پەرەیان پێداوە راددەی کاراییەکەی بۆ ڕێگرتن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەگشتیی لەسەدا ٦٦ دەبێت، بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا راددەی کاراییەکەی لەسەدا ٧٢ و بۆ پێشگرتن لە حاڵەتە توندەکانی نەخۆشییەکەش راددەی کاراییەکەی دەگاتە لەسەدا ٨٥ .

بەڵام بەپێی داتاکان ڤاکسینەکەی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن کاریگەرییەکی کەمتری هەیە بۆ پێشگریکردن لە تووشبوون بە جۆرە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە لەمدواییە لەچەند وڵاتێک سەریهەڵداوە و بەشێوەیەکی خێراتر بڵاودەبێتەوە.

پێشبینی دەکرێت لەمانگی شوباتدا کۆمپانیاکە داوای مۆڵەتی بەکارهێنانی کتوپڕ لە دامەزراوەی "ناوەندی ئەمەریکی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و پێشگرتن لێی " بکات، کە رەنگە دوای ماوەیەکی کەم ڤاکسینەکان بۆ کوتانی خەڵک ئامادەبن، کە ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەهەردوو ڤاکسینی مۆدێرنا و فایزەر/ بیۆنتیک هاوڵاتیانی دەکوتێت.





ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad