English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاکامە تەندروستییە خراپەکانی کەمخەوی بزانه‌
2021-01-31 [05:03 AM]

ZNA ــ هەولێر


ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانکۆی ئۆهایۆی ئەمریکی دەریخستوە، کەمخەوی ئاکامی تەندروستیی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی زانکۆکە، پسپۆڕان شیکارییان بۆ داتاکانی زیاتر لە ٣٠ هەزار بەشداربوو کردوەو چاودێری بەرەوپێشچونی باری تەندروستییان کردون، لەئەنجامدا دەرکەوتوە کەبەشی هەرە زۆریان ئاماژەیان بەوەکردوە، هەستی گێژبون‌و بەرگەنەگرتنی ڕوناکیان زیادیکردوە، ئەوە جگە لەماندوبونی بەردەوام‌و بونی نیوەلاسەرئێشە.

زاناکان ئاماژەیان بەوەشکردوە، کەمخەوی جگە لەدروستکردنی دڵەراوکێی دەرونی، لێکەوتەی مەترسیداری تری لەسەر جەستە دەبێت لەوانە نەمانی تەرکیزو ئاگایی، بەمەرجێک کەمخەوییەکە بەشێوەیەکی بەردەوام‌و دوبارەبێت.

لای خۆیەوە دکتۆرە ئیرینا زاڤالکۆ پسپۆڕی بواری زانستی خەو لەناوەندی کازاریان بۆ پزیشکی فێ‌و دەمارەکان لەڕوسیا دەڵێت:"کەمخەوی‌و بەدخەوی، کاریگەریی نەرێنی دەکەنەسەر سیستەمی بەرگری جەستەی مرۆڤ، هەربۆیە ئەمە وادەکات کەسەکە بەرامبەر بەنەخۆشییە درمەکان لاوازبێت".

ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه‌،، گرفتەکانی خەو دەبێتە هۆی تێکچونی کارکردنی دڵ‌و لولەکانی خوێن‌و پرۆسەی زیندەپاڵ، ئەمەش قەڵەوی‌و زیادبونی کێشی لێدەکەوێتەوە.

باسى ئه‌وه‌شیكردوه‌، "کەمخەوی هۆکاری ناسەقامگیریی دۆخی دەرونییە لەسەر ئاستی کورتمەودا وەک کەمبونەوەی تەرکیزو ئاگایی، لەسەر ئاستی دورمەوداش مەترسییەکانی خەمۆکی‌و دڵەڕاوکی زیاد دەکات".





ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad