English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ شاندێکی بزوتنەوەی تاڵیبان کۆبۆوە
وزیری دەرەوە ئێران و شاندی تالیبان
2021-01-31 [03:16 AM]

​ ZNA – هەولێر


میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووەتەوە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی کانوونی دووهەم لە تاران لەگەڵ مەلا عەبدولغەنی برادەر، جێگری سیاسیی تاڵیبان كۆبووەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئێران، زەریف پشتگیری وڵاتەكەی بۆ حكومەتێكی بنكەفراوانی ئیسلامی بە بەشداریی هەموو پێكھاتە و ئاییەنەکان دووپات كردووەتەوە و داواش لە شاندەكەی تاڵیبان كراوە چی دیكە خەڵكی ئەفغانستان نەکەنە ئامانج.

ئەمە لەكاتێكدایە  کە محەمەد جەواد زەریف، بەر لەم دیدارە گوتبووی وڵاتەكەی ئێستاش بزوتنەوەی تاڵیبان بە گروپێكی تیرۆرستی دەزانێت.

شاندەکەی تالیبان لەم سەردانەیدا بۆ ئێران، دوو رۆژ لەمەوبەر چاوی بە عەلی شەمخانی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کەوتبوو. شەمخانی دواتر لە تویتێکدا نووسیبووی دژایەتی‌کردنی ئەمریکای بە رووخساری شاندەکەوە بەدی کردووە. ئەم لێدوانەی شەمخانی دژایەتیی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئەفغانستان و چەند کەسایەتییەکی دەستەڵاتداری ئەم وڵاتەی لیکەوتەوە و گوتیان تالیبان چەند ساڵە تەقەیان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا نەکردووە و تەنیا خەڵکی ئەفغانستانیان کردووەتە ئامانج.





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad