English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەنجێکی فەلەستینی ویستی بە چەقۆ هێرش بکاتە سەر سەربازەكانی ئیسرائیل، كوژرا
2021-01-31 [03:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، گەنجێکی فەلەستینی لەو دووڕیانەی دەچێتەوە سەر ئۆردوگاکانی نیشتەجێبوون لە غۆش ئەتسیۆن لە باشوری بەیت لەحم لە کەناری ڕۆژئاوا کوژراوە، پاش ئەوەی هەوڵی داوە بە چەقۆ هێرشێک بکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌روو، سه‌ربازه‌كان توانیویانه‌ کۆنترۆڵی ڕەوشەکە بكه‌ن و گەنجەکەش کوژراوە.

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ڕاگەیەندراوێکی تردا لەشکری ئیسرائیل دەڵێت "ئاژاوەگێڕێکی چەکداری فەلەستینی، 3 چەقۆی پێبووە و هەر سێ چەقۆکەش بە دارێکەوە بەسترابوونەوە و هەوڵی هێرشکردنی داوە بۆسەر سەربازەکان و یەکێک لە سەربازەکان تەقەی کردووە تا ڕێگە لە هێرشکردنەکە بگرێت."

لەو ڕاگەیەندراوەی لەشکری ئیسرائیلدا، جەخت کراوەتەوە لەوەی هیچ زیانێکی گیانی لە نێو سەربازەکاندا نەبووە.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستینیش، کوژرانی ئەو گەنجەی پشتڕاست کردۆتەوە.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستینییەکانیش دەڵێت "نێوەندی پەیوەندییە سیڤیلییەکانی فەلەستین، بە فەرمی وەزارەتی تەندروستییان ئاگادار کردۆتەوە لە کوژرانی ئەو گەنجە پاش ئەوەی سەربازە ئیسرائیلییەکان تەقەیان لێکردووە."

سەرچاوە فەلەستینییەکان، ناو و ناسنامەی ئەو گەنجەیان ئاشکرا نەکردووە.

پێشتریش لەو دووڕیانانەی دەچنەوە سەر ئۆردوگاکانی نیشتەجێکردن، فەلەستینییەکان هێرشی هاوشێوەیان کردووە و ئیسرائیلییەکانیان کردۆتە ئامانج.

 

voa





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad